ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر ئه‌لعوبه‌یدی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی پـێویسـتیـیه‌کی به په‌له‌ی به فڕۆکه‌ی جه‌نگی نوێ و پـێشـکه‌وتووی ئه‌مه‌ریکا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تا کۆتایی سـاڵی 2011 بتوانن ئاسـمانی وڵاته‌که‌یان بـپارێزن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه به کوردی ئاماده‌یان کردووه.
پاشـان به‌ڵـێن سـاڵح هه‌ر له‌وه باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
خالید شـوانی ده‌ڵێت ئه‌و مه‌ترسی هه‌یه له دروسـتکردنه‌وه‌ی له‌شـکری نوێی عێراق، چونکه تا ئێسـتا نه‌توانراوه بیروباوهڕێـکی نیشـتیمانی له ناو ئه‌و لهشـکرهدا دروسـتبکرێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ستی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی جیاجیا له نێو ئه‌ندامه‌کانیدا هه‌یه. ده‌شڵێت له لایه‌کی تره‌وه فه‌رمانده‌کانی ئه‌م له‌شـکره و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له له‌شـکری پـێشوودا بوون به به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له کاروباری سـیاسیدا هه‌ڵقورتێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.