حه‌سه‌ن یاسین سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا ده‌دوێت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا ژماره‌یه‌ک له‌ کاره‌به‌دسـتانی باڵای تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و عێراق کۆبوونه‌وه‌ بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان.

حه‌سه‌ن یاسین ئه‌ندامی سه‌نته‌ری کوردسـتان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئێسـتا تورکیا گه‌یشـتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ به‌ ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـکری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ناکرێت، هه‌روه‌ها پارتی کرێـکارانی کوردسـتانیش ئه‌و بڕوایه‌ی لا دروسـت بووه‌ که‌ ناتوانێت به‌ توندوتیژی ئامانجه‌کانی خۆی به‌ده‌سـتبهێنێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:27 خوله‌كه‌.