شایه‌تحاڵه‌کان له ئێرانه‌وه ده‌ڵێن پـۆلیسی دژه ئاژاوه میر حسێن موسه‌وی ڕێبه‌ری ڕیفۆرمخوازه‌کانیان ناچار کردووه ئه‌و گۆڕسـتانهی تاران جێبهێڵێت که له‌وێ به سه‌دان که‌س کۆبووبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ڕێز و نه‌وازشی خۆیان بۆ گیانی ئه‌و که‌سـانه‌ی له ڕێـپـێوان و خۆپـیشـاندانه‌کانی دوای هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به سه‌رۆکی وڵات کوژران.
شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیس له گۆڕستانی به‌هشتی زه‌هرا له تاران چوارده‌وری میر حسێن موسه‌ویـیان داوه و به زۆر گه‌ڕانویانه‌ته‌وه بۆ ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ی. خه‌ڵـکه ئامادهبووهکهش له به‌رامبه‌ردا دروشمی پـشـتیوانی خۆیان بۆ به‌ڕێز موسه‌وی به‌رزکردۆته‌وه و خۆیان به ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه هه‌ڵواسیوه.
هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵه‌کان ده‌شڵێن پـۆلیس ژماره‌یه‌کی له خه‌ڵـکه‌که گرتووه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بوون که حکومه‌ت مۆڵه‌تی پێ نه‌داوه سـازبکرێت.
جێی باسه ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه هاوکاته له‌گه‌ڵ یادی چله‌ی کوژرانی خۆپـیشـانده‌ری ئێرانی خانم نه‌دا ئاغا سوڵتانی که له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دوای ههڵـبژرادنهکان له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیـیه‌وه کوژرا.