پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی هێرشێـکی بۆمبی بۆ سه‌ر ئۆفیسی پارتێـکی سـیاسی سووننه له شـاری باقوبه‌ی باکوری به‌غدا 8 که‌س کوژراون و 10 ی دیکه‌ش برینداربوون.
پـولیس ده‌ڵێت بۆمبه‌که له ناو باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی چاکسـازی و گه‌شه‌پـێدان (حركة الاصلاح والتنمية) له پارێزگای دیاله ته‌قیوه‌ته‌وه، له نزیـک ئه‌و کاته‌ی که بڕیاربووه ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته له‌وێ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا توندوتیژیـیه‌کان له عێراقدا زۆر که‌مبوونه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند هه‌فته‌ی پـێش و پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـاره‌کانی عێراق له 30 مانگی شه‌ش جارێـکی دیکه توندوتیژیـیه‌کان پـتر بوونه‌وه.