به‌ریتانیا ده‌سـتی به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سمی کردووه سه‌باره‌ت به به‌شـداری وڵاته‌که‌یان له شه‌ڕی عێراقدا. ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی ده‌کرێت به مه‌به‌سـتی شـیکردنه‌وه‌ی بڕیاری به‌ریتانیا بۆ پـشـتیوانیکردن له شه‌ڕی سـاڵی 2003 ی عێراق به ڕێـبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی گرووپی لێـکۆڵینه‌وه‌که جان چێڵـکۆت به نیازه پـلانه‌کانی خۆی ئاشـکرا بکات بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه. باوه‌ڕیش ده‌کرێت ئه‌نجامه‌کانی لێـکۆڵینه‌وه‌که تاکو دوای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گشـتی مانگی شه‌شی سـاڵی داهاتووی به‌ریتانیا ڕانه‌گه‌یه‌نرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیش گۆردن بڕاون له مانگی ڕابردوودا پـلانی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند پاش چه‌ند سـاڵێـک له فشـاری به‌رده‌وام له لایه‌ن گه‌له‌که‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سـمی.
به‌ڕێز بڕاون ده‌ڵێت ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه به وردی ده‌ڕوانێته هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له 11 ی سه‌پـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 وه ڕوویان دا تاکو مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵ. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌ندامانی ده‌سـته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌که ده‌توانن پـیاداچوونه‌وه به هه‌موو به‌ڵـگه‌نامه‌کانی حکومه‌تدا بکه‌نه‌وه له نێویاندا زانیاریـیه نهێنیـیه‌کان. کاتێـکیش که لێـکۆڵینه‌وه‌که کۆتایی هات ئه‌نجامه‌کانی له په‌رله‌ماندا بڵاوده‌کرێته‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت.