بیست و پـێـنجی ئه‌م مانگه هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمی کوردسـتان سـازدرا و کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی بڵاوکرده‌وه و لیستی کوردسـتانی به 57.34% ی ده‌نگه‌کان یه‌که‌می هێنا و لیستی گۆڕان به 23.75 % ی ده‌نگه‌کان پله‌ی دووه‌می هێنا و لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسـازی به 12.8 % ده‌نگه‌کان له پله‌ی سیهه‌مه. به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانیش به 69.57 % ی ده‌نگه‌کان پله‌ی یه‌که‌می هێنا و دکتۆر که‌مال میراوده‌لی به 25.32 % ی ده‌نگه‌کان پـله‌ی دووه‌می هێنا.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئاکام و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکرێت، هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، سـیاسه‌تکاری کورد و سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن.
سالار مه‌حمود، کاندیدی لیستی کوردسـتانی.
دکتۆر زانا ڕه‌ئووف، کاندیدی لیستی گۆڕان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 53:55 خوله‌که.