سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران که سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێـک له دوو گه‌وره‌ترین لایه‌نی ڕیفۆرمخواز ده‌کات له ئێران به توندی ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر دادگایی‌کردنی زیاتر له 100 خۆپـیشـانده‌ر و چالاکوانی ئێرانی، وه ئه‌و داداگاییکردنهشی به مه‌سه‌له‌یه‌کی ناده‌سـتوری ناودێرکردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران ڕاگه‌یاندێـکی توندئامێزی داوه له‌سه‌ر تاکتیـکهکانی دادگا. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌شی ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌و سیناریۆی دادگاییکردنه بوو که له تاران ده‌سـتیپـکرد.
له دادگایییهکهدا دوێنێ شه‌ممه دادپارێزان خۆپـیشـانده‌رانیان به پـیلان‌گێڕان بۆ ئه‌نجامدانی شـۆڕشێـکی قه‌یفه‌یی گوناهبارکرد بۆ ههڵهوگێڕکردنی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران.
چالاکوانان له ئێران به ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانی گه‌وره گوناهبارکراون له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی 12 ی شه‌شی سه‌رۆکایه‌تی ئێران که مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گه‌ڕێـکی تری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی بهدهسـتهێنایهوه.
لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆن له ئێران ده‌ڵێت فێڵ و ته‌ڵه‌که له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا کراوه و هه‌روه‌هاش ده‌سـتکاری ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدانیش کراوه.