عیماد ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی بۆ کوردسـتان ده‌دوێت

عیماد ئه‌حمه‌د جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت هاتنی به‌ڕێز مالیکی بۆ هه‌رێم و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سـعود بارزانی و هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تی سـیاسی پارتی دیموکراتی کوردســان و یه‌کێتی نیشــیمانی کوردسـتان خۆی له‌ خۆیدا هه‌نگاوێـکی باش بووه‌ بۆ دروسـتکردنی متمانه‌ و یه‌کتری خوێندنه‌وه‌ و له‌ یه‌کتری تێـگه‌یشـتن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه‌.