دکتۆر شـێرکۆ عه‌باس باس له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شـاندێـکی کوردی له‌ کۆنگرس ده‌کات

شـاندێـکی کۆمه‌ڵه‌ی دۆسـتایه‌تی ئه‌مه‌ریکی کوردسـتانی و ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتانی سوریا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپـرسـانی هه‌ردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی له‌ کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا کۆبوونه‌وه‌.

دکتۆر شێرکۆ عه‌باس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردسـتانی سوریا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ باسـیان له‌ ڕه‌وشی خراپی کورد له‌ سوریا کردووه‌ و داوایان کردووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما فشـار بخاته‌ سه‌ر سـوریا تا ئه‌و زیندانیـیانه‌ ئازادبکات که‌ له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوونیان ده‌سـتگیرکراون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه‌.