سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری کۆریای باکور کیم جۆنگ ئێڵ له پـیۆنگ‌یانگ کۆبۆته‌وه. مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌که‌ی بێڵ کلنتن بۆ دانوسـتاندکردنه له پـێناو ئازادکردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌وانه‌ی له کۆریای باکور دهسـتبهسهرن.
له‌و باره‌یه‌وه میدیای ژێر کۆنتڕۆڵی کۆریای باکور ڕاده‌گه‌یه‌نێت له میانه‌ی کۆبووه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کیمدا، بێڵ کلنتنی سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا په‌یامێـکی زاره‌کی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای گه‌یاندۆته سه‌رۆکی کۆریای باکور، به‌ڵام کۆشـکی سـپی نکۆڵی له‌و هه‌واڵه ده‌کات که گوایه به‌ڕێز کلنتن په‌یامی سه‌رۆک ئۆبامای گه‌یاندبێته سه‌رۆکی کۆریای باکور.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما گوتوویانه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی هه‌نووکه‌ی بێڵ کلنتن بۆ کۆریای باکور هیچ لێـدوانێـک و تێبینییه‌ک سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که ڕاناگه‌یه‌نن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بێڵ کلنتن بۆ پـیۆنگ‌یانگ کۆشـکی سـپی به ئه‌رکێـکی ته‌واو تایبه‌ت بۆ مسـۆگه‌رکردنی ئه‌و دوو ئه‌مه‌ریکایـیه دهسـتگیرکراوهی ناودێر ده‌که‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی یۆنهاپی کۆریای باشور ده‌ڵێت به‌ڕێز کیم نیوهڕۆخوانێـکی بۆ بێڵ کلنتن سـازکرد. هه‌ردوو ڕێبه‌ر له میانه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆیاندا وت‌ووێژیان له‌سه‌ر چه‌ندان مه‌سه‌له کردووه.