کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن مینێـک له‌سه‌ر ڕێـگایه‌ک ته‌قیوه‌ته‌وه و 21 ئه‌فغانی مه‌ده‌نی که به سه‌فه‌ر بۆ شـایی و زه‌ماوه‌ندێـک له باشوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڕۆیشـتن کوشـتووه.
پـێنجشه‌ممه میوانه‌کانی ئه‌و شـایی‌یه له تریلی تراکتۆرێـکدا سواربووبوون کاتێـک بۆمبه‌که ته‌قیبۆوه له ناوچه‌ی گه‌رمسه‌ر له سـتانی هه‌ڵمه‌ند له باشوری ئه‌فغانسـتان.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژن و منداڵ له ناو کوژراوه‌کان بوون و پـێـنج که‌سێش برینداربوونه.
هه‌ر پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـکی دیکه‌ی سه‌ر ڕێـگا له به‌شێـکی دیکه‌ی هه‌ڵمه‌ند ته‌قیـیه‌وه و پـێـنج پـۆلیسی ئه‌فغانی کوشت.
سـتانی هه‌ڵمه‌ند بنکه‌ی سه‌ره‌کی تاڵیبانه که هێرشـه‌کانیان به‌م دوایی‌یانه توندتر کردوون بۆ تێـکدانی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان که له 20 ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌مان ده‌م هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ هه‌وڵی سه‌قامگیرکردنی باری ناوچه‌که به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ده‌ن. به هۆی توندوتیژی دیکه‌ش ناتۆ ڕایگه‌یاند چوارشه‌ممه بۆمبێـکی لاڕێـگا سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی له ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان کوشت. ده‌ڵێت سه‌ربازه‌که له گه‌شـته‌وانێـکی ناتۆدا بوو که شه‌ڕی یاخیبووانیان ده‌کرد که خه‌ریـکی چاندنی بۆمب بوونه.