ئه‌ندامی کۆماری کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا ئێرێـک کانتۆر ده‌ڵێت پـێویسـته واشنتن سه‌نگی بخاته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی له‌بری فشـارخسـتنه سه‌ر ئیسرائیل سه‌باره‌ت به نیشـتهجێـکانی جووله‌که.
ئه‌م هه‌فته‌یه کانتۆر به سـه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی 25 ئه‌ندامی کۆماری کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته ئیسرائیل.
ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان هه‌رێز خه‌ندان به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:14 خوله‌كه.