ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان که هه‌ر بۆخۆشی سه‌رۆک وه‌زیره له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراسی (ده‌ته‌په) کۆبۆوه، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌یاندا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی کردووه له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای کاروباری سـیاسی تورکیا .
دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت پـێویسته لایه‌نه کوردیـیه‌کانی تورکیا هه‌موویان پـێـکه‌وه به‌ره‌یه‌ک دابمه‌زرێنن و داخوازیـیه‌کانی خۆیان زۆر به کۆنکرێتی له پـرۆژه‌یه‌کدا بخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشـتی کوردی و تورکی و جیهانی، ئه‌ویش تا بتوانن وه‌کو نوێنه‌رانی هاوڵاتیانی کورد له‌و وڵاته‌دا دانوسـتان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:30 خوله‌كه.