پـێشبینی ده‌کرێت ئۆپـۆزیسـیۆنێـکی به‌هێز له‌ نێو په‌رله‌مانی نوێی کوردسـتاندا سه‌رهه‌ڵبدات

چاودێری سـیاسی دیدار دۆسـکی له‌ گفتوکۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت بێ‌گومان ئه‌و ژماره‌ کورسـیـیانه‌ی که‌ هه‌ردوو لیستی گۆڕان و لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسـازی له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی کوردسـتاندا به‌ده‌سـتیان هێناون ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵـدانی ئۆپـۆزیسـیۆنێـکی به‌هێز له‌ ناو ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا.

هه‌روه‌ها عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـکی ناردووه‌ و تیایدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس کاوه‌ نادر سه‌رنووسه‌ری حه‌فته‌نامه‌ی میدیا کردووه‌. ئه‌ویش ده‌ڵێت له‌ په‌رله‌مانی داهاتوودا بڕیار و یاسـاکان هه‌روا به‌ سـانایی په‌سه‌ند ناکرێن چونکه‌ ژماره‌یه‌کی زۆری ئۆپـۆزیسـیۆنی تێدایه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی گفتوگۆكه‌ و ڕاپـۆرتکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.