دایکی کیانووش باس له‌ مه‌رگی کوڕه‌که‌ی ده‌کات

کیانووش ئاسا خۆێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی کرماشان بوو که‌ بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ بواری پـترۆکیمیاویدا ڕووی له‌ دانیشـگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران کردبوو له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به‌ هه‌ڵــبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا گولله‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رده‌که‌وێت و گیانی له‌ده‌سـتده‌دات.

هاوکارمان جانی دیلان له‌ یادی چله‌که‌یدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم فاتمه‌ فه‌لاح دایکی کیانووشدا کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه‌.