وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات

به‌ مه‌به‌ستی وتووێـژکردن بۆ پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی بازرگانی و ئاسایشی نێوانیان، له‌و پـێناوه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ سه‌ردانێـکی یه‌ک ڕۆژی گه‌یشـته‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو گه‌یشـته‌ به‌غدای پایته‌خت و له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پـێشـوازی لێـکرا.

به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ‌بکه‌وێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ په‌یامنێرانی گوتبوو به‌ نیازه‌ وتووێـژ له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیدا بکات.

ناوبراو له‌گه‌ڵ هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ کۆبۆوه‌، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ به‌ره‌ودان به‌ بازرگانی نێوانیان. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو گوتی تورکیا هه‌ندێـک پـێشـنیازی ئاماده‌کردووه‌ که‌ مه‌به‌سـتی په‌ره‌پـێدانی هاوکاری بازرگانیـیه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ تورکیا هه‌وڵی په‌یوه‌ندی ئابووری زیاتر له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌دات له‌و ده‌مه‌وه‌ی سـه‌دام حسێن له‌ سـاڵی 2003 وه‌ به‌ ڕابه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ده‌سه‌ڵات خرا، به‌ڵام شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئه‌وه‌ی باکوری عێراقیـیان کردۆته‌ بنکه‌ی خۆیان، هه‌ر بۆیه‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا گرژ و ئاڵۆزبووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هه‌روه‌ها هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین کۆرکماز شـاره‌زای سـیاسی له‌ ئه‌مه‌د کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:15 خوله‌كه‌.