فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێشـتا قاعیده‌ له‌ عێراقدا جێی مه‌ترسـیـیه‌

سه‌رکرده‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ باکوری عێراق ده‌ڵێت ئه‌لقاعیده‌ توانیویه‌تی خۆی ڕێـکبخاته‌وه‌ وێڕای ئه‌و زیانه‌ گه‌ورانه‌ی لێـکه‌وتووه‌، به‌ڵام ده‌شڵێت هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق به‌شی ئه‌وه‌ تۆڕه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کانیان لاوازکردووه‌ که‌ نه‌هێڵن ته‌شه‌نه‌ به‌ توندوتیژی له‌ وڵاته‌که‌دا بکه‌ن. هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت که‌سلێن نیگه‌رانی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ئاڵوزی نێوان کورد و عه‌ره‌بدا ده‌ربڕی.

ژه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت ئه‌م قسانه‌ی له‌ ڕێی سه‌ته‌لایه‌ته‌وه‌ له‌ تکریت بۆ په‌یامنێران له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا (په‌نتاگۆن) کرد.

ئاڵ په‌سن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ په‌نتاگۆنه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌ و هاوکارانمان کاوه‌ کرمانج و به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:43 خوله‌كه‌.