ڕۆژنامه‌وان بن لاندۆ ده‌ڵێت عێراقیـیه‌کان هه‌ست ناکه‌ن هێزه‌کانیان له‌ توانایاندا هه‌بێت بیانپارێزن

ڕۆژنامه‌وان بن لاندۆ سه‌رۆکی بێروی به‌غدای Iraq Oil Report ده‌ڵێت عێراقیـیه‌کان به‌ گشتی و به‌غدایی‌یه‌کان به‌ تایبه‌تی و سـووننه‌کانیان زیاتر هه‌ست ناکه‌ن هێزه‌ ئاسایشـیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان بتوانن بـیانپارێزن. ڕۆژنامه‌وان بن لاندۆ له‌ گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌شڵێت له‌ ئێسـتاوه‌ تا کاتی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتووی عێراق گۆڕانکاریـیه‌کی زۆر ده‌بێت له‌ ململانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا.

به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆکه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:08 خوله‌كه‌.