سه‌رۆکی تایوان ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆی لافاو و ڕۆچوونی زه‌ویـیه‌که‌ی ئاکامی تایفۆنی مۆراکۆت گیانیان له‌ده‌سـتداوه پـێده‌چێت له 500 تێپه‌ڕبـبێت.
ڕۆژی هه‌ینی و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایشی نیشـتیمانیدا ما ینگ جێۆ به یاریده‌ده‌رانی گوت له‌وانه‌یه نزیکه‌ی 400 که‌س له گوندی شیاو لین له ناوچه‌ی کاوهسیونگی باشوری وڵات به زیندویی ژێر گڵ که‌وتبن و گیانیان له‌ده‌سـتدابێت. هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 100 که‌سیش به‌هۆی کاره‌سـاته‌که یه‌کلابۆته‌وه.
حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز ما ینگ جێۆ به‌ر ڕه‌خنه که‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن کاردانه‌وه‌ی خاووخلیچکی له به‌رامبه‌ر کاره‌سـاته‌که هه‌بووه. به هه‌زاران گوندنشین قه‌تیسمان کاتێـک لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی ئاکامی تایفۆنهکهی هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێـگا و پـردی تێـکدا. هه‌ندێـک ناوچه له ژێر زیاتر له 2 مه‌تری ئاوی بارانی تایفۆنهکه نوقم بووه.
کاربه‌ده‌سـتانی تایوان هێزی له‌شـکریـیان بۆ ناوچه‌که ڕه‌وانه‌کردووه به مه‌به‌سـتی به‌هاناچوونی نزیکه‌ی 14 هه‌زار گوندنشین، زۆربه‌ی فریاگوزاریـیه‌کان له ڕێـگه‌ی ههلیـکۆپـتهرهوه ئه‌نجامده‌درێن.