مێزگردێـک ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی حکومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد

له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا گه‌رم‌وگوڕیـیه‌کی زۆری به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی گه‌وره‌ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی تورکیا ده‌یده‌ن له‌سه‌ر هه‌بوونی پـێویسـتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ ناو تورکیادا.

ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵانه‌ چه‌ندن؟.. کۆمه‌ڵـگای تورک چۆن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌ڕوانێت؟.. ئایا حکومه‌تی تورکیا توانیویه‌تی له‌م هه‌وڵه‌یدا خاڵه‌کان بخاته‌ سه‌ر پـیته‌کان؟.. ئایا پـێویسـته‌ پارتی کرێکارانی کوردسـتان به‌ ڕاسـته‌وخۆ یان ناڕاسـته‌وخۆ له‌ دانوسـتاندنه‌کاندا به‌شـداری بکات؟.. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی تورکیا چی له‌ لایه‌نی کوردی پـێویسـته‌؟

ئه‌م پـرسیارانه‌ و چه‌ندین پرسـیاری دیکه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی سـازکرد:
دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای کاروباری تورکیا.
ڕۆژنامه‌وان سه‌ردار محه‌مه‌، به‌رپـرسی دۆسه‌ی تورکیا له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16:21 خوله‌كه‌.