له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکدا له غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسدا به لایه‌نی که‌م 24 فه‌له‌سـتینی کوژراون و زیاتر له 120 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئۆرشه‌لیم ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شـایان ڕه‌شید به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
هێزه‌کانی ئاسایشی حه‌ماس هێرشـیان کردۆته سه‌ر مزگه‌وتێـک له غه‌ززه و له ئه‌نجامدا ڕێبه‌ری گرووپی ئیسلامی جوند ئهنسـاروڵای سه‌ر به ئه‌لقاعیده و ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانی کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی حه‌ماس ده‌ڵێن له میانه‌ی پـێـکدادانهکاندا بێ له چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌رانی پـۆلیسی حه‌ماس و کچێـکی ته‌مه‌ن 11 سـاڵیش کوژراون.
حه‌ماس ڕێبه‌ری گرووپی جوند ئهنسـاروڵا عه‌بدول له‌تیف موسـای به که‌سێـکی خاین ناوزه‌دکرد پاش ئه‌وه‌ی په‌یامێـکی زۆر توندی له میانه‌ی وتاری نوێژی هه‌ینیدا ڕاگه‌یاندبوو.
موسـا له میانه‌ی وتاری نوێژی هه‌ینیدا ڕایگه‌یاند که‌وا غه‌ززه میرنشینێـکی ئیسلامیـیه و به شێوازێـکی توندڕه‌وانه‌ی ئیسلامه‌وه ڕووبه‌ڕووی حه‌ماس ده‌بنه‌وه.
حه‌ماسیش ده‌ڵێت موسـا کوژراوه کاتێـک له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانهکاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وه له ڕێـگه‌ی ئه‌و هێله‌که پـڕ له که‌ره‌سـته‌ی تهقهمهنیـیهی له‌به‌ریدا بووه.
ئیهاب ئهلغهسین گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حه‌ماس سه‌باره‌ت به شوێنی ڕووداوی پـێـکدادانهکانیش گوتی" ئێسـتا ڕێ‌وشـوێنی ئاسایشی له شـوێنی ڕووداوه‌که‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر و ناوچه‌که هه‌تاکو ئێسـتا داخراوه، تاکو دڵنیا بـبینه‌وه له‌وه‌ی هیچ که‌سێـک خۆی نهشـاردۆتهوه و هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له کوشـتنی عه‌بدول له‌تیف موسـا سه‌رۆکی گرووپی جوند ئه‌نساروڵا."
حه‌ماسیش ئه‌م پـێـکدادانه‌ی دوایی به شـکسـتهێنان به هه‌وڵی کوده‌تای سه‌رهه‌ڵـداوان ناوزه‌دکردووه.