قادر عه‌زیز ده‌ڵێت پـێویسـته‌ پـشـتگیری حکومه‌تی ئه‌ردۆغان بکه‌ن له‌م هه‌وڵه‌یدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد

قادر عه‌زیز سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردســتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌سه‌رمانه‌ پـشـتگیری ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بکه‌ن که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ وڵاته‌که‌یدا ده‌سـتیپـێـکردووه‌، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی دیاره‌ ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ نه‌یاری زۆره‌، به‌ تایبه‌تی له‌ ناو تورکیا، بۆیه‌ پـێویسـته‌ هێزه‌ کوردیـیه‌کان و به‌ تایبه‌تی په‌که‌که‌ به‌پـیر ئه‌م پـرۆژه‌یه‌وه‌ بچن تا حکومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌م کاره‌یدا سه‌رکه‌وتووبێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.