ئاکۆ محه‌مه‌د باس له‌ قه‌یرانی پارێزگای موسڵ ده‌کات

ڕۆژنامه‌وان ئاکۆ محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕووداو له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت لیستی حه‌دبای موسڵ له‌ کۆمه‌ڵێـک که‌سـانی نزیـکی ڕژێمی پـێشـووی عێراقدا پـێـکهاتوون، ئینجا چ عه‌ره‌ب بن یاخود کورد، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بن کێشه‌ی پارێزگاکه‌یان چاره‌سه‌ربکرێت و خه‌ڵـکانی دیکه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی موسڵدا بکه‌نه‌ هاوبه‌ش. هه‌روه‌ها ئاکۆ محه‌مه‌د ده‌ڵێت کوردیش تا ئێسـتا کارنامه‌ی خۆی له‌ به‌رامبه‌ر موسڵدا ڕوون نیـیه، ئایا ده‌یه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی هاوبه‌ش له‌وێ هه‌بێت یاخود ده‌یه‌وێت باکوری موسڵ سه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردسـتان‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:22 خوله‌كه‌.