سه‌باحه‌دین کۆرکماز ده‌ڵێت تا ئێسـتا حکومه‌تی تورکیا پـرۆژه‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ئاشـکرا نه‌کردووه‌

سه‌باحه‌دین کۆرکماز پارێزه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری کورد له‌ دیاربه‌کر له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه‌ کرمانج ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی کۆماری تورکیا دامه‌زراوه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ به‌و شێوه‌یه‌ باس له‌ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد بکرێت. ده‌شڵێت به‌ڵام تا ئێسـتا حکومه‌تی تورکیا پـرۆژه‌ی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاشـکرا نه‌کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه‌.