ده‌سه‌ڵاتدارکردنی ژنان کارێـکی گرنگه بۆ گه‌شه‌پـێدان و به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوونی ژنان. ئه‌مه په‌یامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێله‌ری ڕاده‌م کلنتن بووه بۆ ژنان له ئه‌فه‌ریکا.
ئه‌و وتی " ئه‌مه ته‌نها پـێویسـتیـیه‌کی ڕه‌وشتی نیـیه، به‌ڵـکو هه‌روه‌ها ئابووریش. کاتێـک ژنان ماف و هه‌لی یهکسـانیـیان له په‌ره‌وه‌رده و فێرکردن و ته‌ندروسـتی و به‌ده‌سـتهێنانی کار ده‌درێت، ئه‌وان باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بهرهوپـێشدهبهن. وه‌زیری ده‌ره‌وه وتی ئه‌و کاته‌ی پـشتگوێ ده‌خرێن و پـێشێلیـیان لێده‌کرێت، هه‌ر وه‌کو له زۆر شـوێنی ئه‌فه‌ریکادا گه‌شه‌کردن شـیانی نیـیه."
ژنان له ئه‌فه‌ریکای باشوردا یارمهتیدراون بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که بکه‌ن وه‌کو که‌شـتیـیه‌کی ئابووری بۆ کیشـورهکه. ژنان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا ڕێبه‌رایه‌تی کاروباری بچووک و مامناوه‌ندی ده‌که‌ن که بناغه‌ن بۆ بهرهوپـێشهوهبردنی ئابووری. سـاڵی مارینگۆ یه‌کێـک له خاوه‌نی ئه‌و پـرۆژانهیه. ئه‌و به کۆمپانیای ئه‌لمنیۆمی KPL و زینگ دای ده‌سـتیـپـێـکرد که پارچه‌ی ماشین دروست ده‌کات له بۆفهردڤیو.
ژنان له سه‌رانسه‌ری ئه‌فه‌ریکادا له پـشـتی ئه‌و گۆڕانه پـۆزێتیڤانهدان. کایز وێنگری و مادای ده‌سـتیان به بزووتنه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یدا کردوون له باتی چاودێری ژینگه. سه‌رۆکی لیبریا ئێڵن جانسن سێرلیڤ سه‌رکێشی وڵاتی کردووه که له ده‌مێـکدا تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بووه و سه‌لماندوویه که ژنان ئه‌توانن له پله‌کانی باڵادا ڕێبه‌رایه‌تی بکه‌ن.
به‌ڵام له زۆر شـوێنی ئه‌فه‌ریکادا بگره جیهانیش به‌و جۆره هانده‌ر نیـیه. یاساکان به ژنان ڕێـگه نادات زه‌ویوزاریان هه‌بێت، کرێدت و یاخود بژاریان هه‌بێت له هاوسه‌رێتی. ژنان پـێـکهاته‌ی زۆرینه‌ی هه‌ژارانی جیهانن، بێ خوێندن و بێ خواردن. ئه‌وان تووشی ده‌ستدرێژیکردن وه‌کو تاکتیکی شه‌ڕ وه‌کو پـێـدهگوترێ کوشـتنی سه‌ر نامووس ده‌بن، لێـدان و بڕین، قاچاخیکردن، خه‌ته‌نه‌کردن و توندوتیژی و پـێشێلیـیهکانی تر.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره گهندهڵیـیانهدا وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن وتی " جیهان ده‌بێت به یه‌ک ده‌نگی ڕوون قسه بکه‌ن. ئه‌م توندوتیژیـیه ده‌بێت کۆتاییپێبێت." وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کارده‌کات بۆ به‌دیهێنانی هاوپه‌یامنێتی له سه‌رانسه‌ری ئه‌فه‌ریکادا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی مافی ژنان پارێزراوه و ڕێزی لێـگیراوه و ئه‌و هه‌له‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنن و کارێـکی باش بدۆزنه‌وه، به ئاسایش بژین و به‌ده‌سـتهێنانی تواناکانیان. وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بڕوای به به‌ڵێنه‌کانی ئهفهریکادایه و کیشـوهرێـکی خاوه‌ن هه‌له و فره‌تر له 800 ملیۆن که‌س تیایدا ده‌ژین که نیوه‌یان ژنن و ئاماده‌ن بۆ سـازدان، به‌دیهێنان و گه‌شه‌کردن.