وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ده‌ڵێت ملیشـیاکانی به‌رپـرس له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه کوشـنده‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له به‌غدای پایته‌خت وا پـێده‌چێت هاوکاری و یارمه‌تیـیان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌وه بۆ دابین‌کرابێت.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌ژاره‌ی خۆی له‌مه‌ڕ کوژرانی ده‌یان هاوڵاتی بێ‌تاوانی عێراقی ئاکامی ئه‌و هێرشـانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ربڕی.
هه‌ر له عێراق و له یه‌که‌مین ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی پـیرۆزدا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشـیان کردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌کی له‌شـکری له ناوچه‌ی باکوری به‌غدای پایته‌خت و 2 سه‌ربازیان کوشـتووه و سه‌ربازێـکیشـیان بریندارکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسێـکی عێراقی ئه‌مڕۆ گوتی هێرشبه‌ران سه‌ربازانی بازگه‌یه‌کیان له گه‌ڕه‌کی ئه‌عزه‌میـیه‌ی زۆرینه سـووننه نشین کردۆته ئامانج و دواتر به ئۆتۆمبیلێـک هه‌ڵـهاتوون.
هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نوێترین هێرشی ئه‌و زنجیره هێرشـانه‌یه که له‌م دوایـیه‌دا له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام‌دراون و هه‌روه‌ها هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆش به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که یاسادانه‌رانی عێراقی داوای چاوپـیاخشـاندنه‌وه‌یه‌کی ته‌واویان به ڕه‌وشی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقیدا کرد.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه به‌رپـرسـانی ئاسایشی عێراقی دوێنێ ڕایانگه‌یاند به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیـیان به هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوبراو له به‌غدا ئه‌نجام‌دران هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵـکانی هاوسـۆز و هاوپه‌یمانی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراوی سه‌دام حسێن دیکتاتۆری له ده‌سه‌ڵات خراویان ده‌سـتگیرکرد.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:39 خوله‌كه.