سیناتۆری ئه‌مه‌ریکا ئیدوارد کێنێدی بچووکترین برای سه‌رۆکی کۆچـکردووی ئه‌مه‌ریکا جۆن ئێف کێنێدی له ته‌مه‌نی 77 سـاڵیدا ماڵئاوایی له‌م جیهانه کرد. ئه‌و یه‌کێـک له به نفوزترین یاسادانه‌ر له مێژووی ئه‌مه‌ریکا بوو.
بنه‌ماڵه‌ی کێنێدی ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و دره‌نگانێـکی سـێشه‌ممه له ماڵی خۆی له شـارۆچکه‌ی هاینس پـۆرتی ماسـاچوسـێتس کۆچی دوایی کرد. سـاڵێـک زیاتر بوو سـیناتۆری دیموکرات تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشـک بووبوو که چاره‌سه‌ری نه‌ده‌کرا.
بنه‌ماڵه‌که‌ی له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێن ئه‌و که‌سێـک بوو که جێـگای له ناو بنه‌ماڵه‌دا پـڕناکرێتهوه و به لای ئه‌وان چرای شـادیبهخشی ماڵه‌وه بوو.
بۆ زۆربه‌ی ئه‌مسـاڵ سـیناتۆر کێنێدی نه‌یده‌توانی له ناو سینات ئاماده‌بێت، ئه‌مه‌ش ناچاری کرد له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که مۆرکی ئه‌وی پـێوه دیاربوو ئه‌ویش سیسـتمی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی گشـتیـیه کاربکات.
کێنێدی له‌وه‌تای سـاڵی 1962 نوێنه‌رایه‌تی ماسـاچوسـێتس له سیناتی ئه‌مه‌ریکای کردووه. ئه‌و کات که هه‌ڵـبژێردرا کورسـیـیهکهی پـێشـتر هی سه‌رۆک کێنێدی بوو.
له کاتی ژیانی کاری خۆی له سینات کێنێدی ئه‌و وه‌ک قارهمانێـکی به توانانی کێشه‌ی مه‌سه‌له‌کانی لیبراڵ بوو، وه‌کو مافه مهدنیـیهکان، په‌روه‌رده و خوێندن، کۆچبه‌ری و هه‌روه‌ها ته‌ندروسـتی گشـتی.
سه‌رۆک باراک ئۆباما که پـشـتیوانی کێنێدی وه‌رگرت له کاتی هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕکێی سـه‌رۆکایه‌تی 2008 به‌م دوایـیانه خه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی بۆ ئازادی پـێبهخشیبوو.