دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکور له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌م خوله نوێـیه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له نێو تاقیـگه‌ی میلـله‌تدا تاقی‌ده‌کرێته‌وه، ده‌ڵێت لیسـتی گۆڕان له ژێر چاودێری میلـله‌تدا ده‌بێت به‌وه‌ی تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک شـارسـتانیـیانه پـرۆگرامه‌کانی خۆی له ناو په‌رله‌ماندا چڕ ده‌کاته‌وه و جێبه‌جێ‌یان ده‌کات به شـێوه‌یه‌ک که له پاراستن و به‌ره‌و پـێشه‌وه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی میلـله‌تدا ته‌واوببێت، لیستی کوردســتانی و سه‌رۆکایه‌تی کوردسـتانیش ئه‌وانیش له ژێر چاودێریدا ده‌بن که ئاخۆ چۆن ده‌توانن له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی خه‌ڵـکی کوردسـتان بـپارێزن و خۆیان بکه‌نه خاوه‌نی نوێـکردنه‌وه و گۆڕان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:25 خوله‌كه.