ئاژانسی هه‌واڵی حکومی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ڕایگه‌یاند شـازاده‌یه‌کی سعودی که به‌شـداری له هه‌وڵه‌کانی دژ به تێرۆردا کردبوو دووچاری زامارێـکی که‌مبۆته‌وه له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی بۆ سه‌ر ژیانی.
ئاژانسی ڕاگه‌یاندنی سـعودی ده‌ڵێت له ده‌مێـکدا له ده‌رنگانێکی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جێـگری وه‌زیری ناوخۆ شـازاده محه‌مه‌د بن نایف خه‌ریکی پـێشـوازیـکردن بوو له میوانان له ماڵه‌که‌ی خۆی له جه‌ده هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له‌و نزیکانه خۆی ته‌قاندبۆوه.
شـازاده محه‌مه‌د سه‌رقاڵی میواندارێتی بووه وه‌کو به‌شـێـک له نه‌ریته‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پـیرۆز.
هێرشبه‌ره‌که ته‌نها کوژراوی ئه‌و ڕووداوه بوو، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاتدارێـکی سـعودی گوتبووی هێرشبه‌ره‌که فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی له‌سه‌ر بووه.
شـایانی باسه وڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه شوێنی له‌دایکبوونی ڕابه‌رای ئه‌لقاعیده ئوسـامه بن لادنه له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2003 وه ئه‌و وڵاته ده‌سـتیکردووه به هه‌ڵـمه‌تێـک له دژی میلیتانه‌کان پاش زنجیره‌یه‌ک هێرشی تێرۆریستی له دژی خه‌ڵـکانی بیانی و که‌رتی پـیشـه‌سـازی نه‌وت.