پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا که‌سێکی سیڤیڵ کوژراوه و به لایه‌نی که‌میشه‌وه حه‌وت که‌سی تریش بریندار بوون له ئاکامی دوو هێرشدا که له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕوویداوه.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان ده‌ڵێن یان هێرشێکی خۆمپاره‌یی بووه یانیش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراوی لاڕێ بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆته مایه‌ی کوژرانی که‌سێکی سیڤیڵ و بریندار بوونی به لایه‌نی که‌م چوار که‌س.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستێکیش گوتویه‌تی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکه‌وه له باشوری به‌غدا سێ که‌س برینداربوون.
ئه‌م هێرشانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دوا به‌دوای ڕۆژه خوێناوییه‌که‌ی شه‌ممه‌ی عێراقه که به لایه‌نی که‌م هه‌ژده که‌س کوژران و زیاتر له سی و پێنج که‌سیش برینداربوون.
هاوکات، ده‌روازه‌کانی چوونه ناو شاری موسڵ داخراون وه‌ک ههنگاوێکی ئاسایشی که له‌وێ کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی گوتویانه زانیاری‌یان هه‌یه که ژماره‌یه‌ك ماشێنی به بۆمب چێنراو دانراون تا له پارێزگای موسڵ بته‌قێنرێنه‌وه.