هه‌ندێ له یاسادانه‌رانی ئێران ده‌ڵێن پرسیارییان هه‌یه سه‌باره‌ت به کابینه ده‌ستنیشانکراوه‌که‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران.
په‌رله‌مانی ئێرانی، واته مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستی کردووه به دانیشتنێکی سێ ڕۆژی بۆ ووتوێژکردن و تاووتوێکردنی کابینه 21 ئه‌ندامییه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران.
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی شورای ئێرانی ده‌ڵێن هه‌ندێ له‌وانه‌ی بۆ ئه‌م کابینه‌یه ده‌ست نیشان کراون ئه‌زموونی پێویستییان نییه تا وه‌ك وه‌زیر له حکومه‌تدا کاربکه‌ن. ئه‌وانه‌ی له‌ناو کۆنه‌پارێزانی کۆماری ئیسلامی ئێراندان ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به‌م کابینه‌یه هه‌یه و ده‌ڵێن مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌سانی لایه‌نگری خۆی داناوه بۆ پۆسته گرنگه‌کان.
میدیای ئێرانی ڕایگه‌یاندووه ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌جلیسی شورا له‌سه‌ر ئه‌گه‌رونه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردنی کابنه‌ی حکومه‌ت ده‌نگ ده‌دات. له لایه‌کی تره‌وه، میدیای ئێرانی ده‌ڵێت سه‌رۆکی نوێی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ووڵاته‌که دادپارێزێکی توندڕه‌وی له‌سه‌ر کار ده‌رکردووه که به سه‌رکوتکردنی جودابیران و ڕۆژنامه‌کان ناسراوه. دادپارێزی گشتی تاران سه‌عید مورته‌زه‌وی یارمه‌تیده‌ر بووه له داخستنی 120 ڕۆژنامه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی تایبه‌تی ڕێکخستووه دژی ئه‌وانه‌ی گومانیان له هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا هه‌بووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌کان له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی کابنه‌تی نوێی ئێران، ڕۆژنامه‌وان و نوسه‌ری کورد جه‌لیل ئازادی‌خوا له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ جانی دیلان بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت و ده‌ڵێت ئه‌م کابنهته که‌سانی شایسته‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تیادا نیه و زۆربه‌یان فه‌رمانده‌ی پازداران بوون.
هه‌روه‌ها نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کورد ئیدریسی ئه‌حمه‌دی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌کانی کابنه‌تی حکومه‌تی ئێرانی و ناڕه‌زاییه‌کانی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌کان و کۆنه‌پارێزه‌کان ده‌دوێت.