کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم ده‌بێته‌ ڕابه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق

کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیمی سـیاسه‌تمه‌داری کۆچـکردوو بۆته‌ جێـگره‌وه‌ی باوکی وه‌ک سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین حزبی شیعه‌ ئاینزای عێراقی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لێـپـرسـراوانی حزبی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حزبی ناوبراودا له‌ به‌غدای پایته‌خت عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم به‌ ڕابه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی پـشـتڕاست‌کرا.

دوابه‌دوای ده‌سـتنیشـانکردنی عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم ناوبراو گوتی به‌رپـرسـانی حزبه‌که‌ی له‌ پـێناو بونیادنانی پـێـگه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ کۆشـشی چـڕوپـڕ ده‌که‌ن.

عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆ جێـگره‌وه‌ی باوکی کۆچـکردوو به‌ ڕابه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق ده‌سـتنیشـان‌کرا، ناوبراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئه‌و پـۆسـته‌ دانرابوو.