دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و و سیاسه‌تی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیمی باوکی ده‌ڕوات و په‌یوه‌ندیـیه‌کانیشی له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردیـیه‌کاندا به‌هێزه. به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق هه‌ر وه‌کو پارته‌کانی دیکه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه که‌رکوک بـبێته به‌شـێـک له هه‌رێمی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:19 خوله‌كه.