ڕۆژی سێشه‌ممه کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا ئاماده‌یه سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا وتووێژبکاتهوه.
گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی چالاکوانی سڤیلی کوردسـتانی ئێران بنکه له سـوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گومانی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵـوێسـته‌ی ئێران ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ته‌نها به‌مه ده‌یه‌وێت کاتی زیاتر بۆ به‌رده‌وامبوون له به‌رنامه ناوهکیـیهکهیدا به‌ده‌سـتبهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:52 خوله‌كه.