چین ده‌ڵێت ڤاکسینێکی په‌سه‌ندکردووه بۆ ڤایرۆسی H1N1 ی ئه‌نفلۆانزای به‌راز، که به ته‌نها چاره‌سه‌ر داده‌نرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراك په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ده‌رمانه‌یان ڕاگه‌یاند که له لایه‌ن کۆمپانیای دروستکردنی ده‌رمانی خۆجێـیی سینۆڤاکه‌وه دروستکراوه. سینۆڤاك تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤاکسینه‌ی له مانگی ڕابردوو ته‌واوکرد.
بۆی هه‌یه ئه‌و ڤاکسینه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ببینێت له به‌ربه‌ره‌کانی دژ به نه‌خۆشی ئه‌نفلوانزای به‌راز، که تا ئێستا به‌لایه‌نی که‌م 2185 که‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کوشتووه.
حکومه‌تی چین هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات تا کۆتای ئه‌م ساڵ ئه‌وه‌نده ڤاکسین عه‌مبار بکات که به‌شی به‌لایه‌نی که‌م له‌سه‌دا 5 ی ئه‌و 1 ملیار‌و 3 ملیۆن که‌سه‌ی دانیشتوانی بکات.