سه‌رۆکی ئه‌نستیتیۆی کوردی له پاریس دکتۆر که‌ندال نه‌زان ده‌لێت سوپای تورکیا قه‌بول ناکات پرسی کوردی له تورکیا چاره‌سه‌ربکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ربکرێت ئه‌وا سوپا بێ دوژمن ده‌مێنێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی دکتۆر که‌ندال هه‌روه‌ها گوتی به شێوه‌یه‌کی گشتی حکومه‌تی تورکیا نیازێکی باشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد و راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌رێنین، به‌لام ده‌بێت هه‌نگاویش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:28 خوله‌كه.