یاریده‌ده‌رێـکی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت سه‌رۆک وه‌زیر تاووتوێی ڕاگرتنی دروسـتکردنی نیشـتهجێـگا له که‌ناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ده‌کات ، به‌ڵام ئه‌مه به‌ر له ته‌واوبوونی سه‌دان خانووبه‌ره‌ی نوێ له هه‌رێمه‌که‌دا نابێت.
ئه‌و یاریده‌ده‌ره که داوای کردووه ناوی نه‌هێنرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاشیگه‌یاند که به‌ڕێز ناتانیاهۆ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نیشته‌جێگا نوێـیه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات و پاشان تاووتوێی ڕاگرتنی بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌کات.
شایانی باسه ئیسرائیل ئێستا له پرۆسه‌ی دروستکردنی 2500 خانوی نوێیه له‌و هه‌رێمه داگیرکراوه‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له ئیسرائیل ده‌که‌ن که دروستکردنی خانووبه‌ره له که‌ناری ڕؤژئاوا ڕابگرێت له هه‌وڵێكدا بۆ نوێ کردنه‌وه وتووێژی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کاندا.
فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌شداری له وتووێژه‌کان ناکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی ئیسرائیل دروستکردنی نیشته‌جێگاکان ڕانه‌گرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م ههفتهیهشـدا نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج مچڵ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی‌دا کۆبووه‌وه به مه‌به‌سـتی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ده‌ستپـێکردنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتی.