کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که‌وا پـێشـکه‌وتنێـکی نوێی له بواری دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کیدا به‌ده‌سـتهێناوه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و دۆسـته‌کانی له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا. نێردراوێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکاش له ناوچه‌که‌یه و له‌سه‌ر چۆنێتی کاردانه‌وه مشـتومڕ ده‌کات.
کورت ئاچن له سیۆله‌وه ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ناردووه و هاوکارمان شـایان پاشـا وهریگێڕاوته سه‌ر کوردی.
کۆریای باشور به‌ڵێنی دا به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی توند و نه‌گۆڕی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆریای باکور له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سـته‌ی چه‌کی ناوه‌کی به‌رده‌وامده‌بێت.
ئاژانسی فه‌رمی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند پـیۆنگ‌یانگ له قۆناغی کۆتایی پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمدایه.
جێی وتنه هه‌تاکو ئه‌مسـاڵیش پـیۆنگ‌یانگ نکوڵی ده‌کرد له ئیدیعاکانی ئه‌مه‌ریکا که‌وا پـیتاندنی یۆرانیۆم پـێشـلکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی لهوهوپـێشه.
کۆریای باکور هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌وا خه‌ریکی گۆڕینی پـلۆتۆنیۆمی وه‌رگیراو له سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی به‌کارهاتووه بۆ کهرهسـتهیهک که سـوودی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه.
نێراوی باڵای ئه‌مه‌ریکاش بۆ کۆریای باکور سـتیفن بۆسـۆرث له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌رێمیدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور کۆبۆته‌وه له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا به‌ر له‌وه‌ی به‌یژین به‌ره‌و سـیۆڵ به‌جێبهێڵێت ڕایگه‌یاند که‌وا گرنگه ئه‌مه‌ریکا و هاوکاره‌کانی هاوکاری بکه‌ن.
سـتیفن بۆسـۆرث گوتی به ڕوون ئاشـکرایی که باکور له بواری گهشـهکردنی ناوه‌کی ئه‌نجامی بدات نیگه‌رانمان ده‌کات، بۆیه پـێویسـته به هه‌موومان جه‌خت بکه‌ینه سه‌ر پـێداویسـتی بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێسـتێـکی ڕێـکهوتوو له‌سه‌ر له‌مه‌ڕ پـێداویسـتی بۆ چهکداماڵینێـکی ته‌واوی باوه‌ڕپـێـکراوی نیمچه دورگه‌ی کوریادا.
بۆسۆرث هه‌روه‌ها گوتی پـێویسـته هه‌رچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا له‌گه‌ڵ پـرۆسه‌کانی شه‌ش قۆڵیـیهوه به‌ڕێوه‌بچێت.