سامی ئه‌تروشی ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق په‌رله‌مانی له‌ به‌ڵـگه‌نامه‌که‌ی دژ به‌ سـوریا ئاگادار نه‌کردۆته‌وه‌

سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕه‌خنه‌ له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت په‌رله‌مان ئاگادار نیـیه‌ حکومه‌ت چی ده‌کات و خه‌ریکی چیـیه‌، له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌یه‌ که‌ حکومه‌ت ده‌ڵێت من دژ به‌ سـوریا هه‌مه‌. ده‌ڵێت بۆچی وه‌زیرێـکی ده‌ره‌وه‌ی دراوسێ بتوانێت له‌و به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌ ئاگاداربێت به‌ڵام په‌رله‌مان نه‌توانێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:11 خوله‌كه‌.