مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانی هه‌ڵوێسـتی حکومه‌تی تورکیا له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی کورد

تا چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌تی تورکیا به‌ شێـویه‌کی دیکه‌ باسی له‌ مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ وڵاته‌که‌یاندا ده‌کرد و ته‌نها باسی له‌ پـێدانی مافی ڕۆشـنبیری و باشـکردنی باری ئابووری ناوچه‌ کوردیـیه‌کان ده‌کرد، به‌ڵام ئێسـتا هه‌ست به‌ گۆڕانێـکی به‌رچاو له‌ هه‌ڵـوێسـتی حکومه‌تی تورکیا ده‌کرێت و مه‌سه‌له‌که‌ چۆته‌ ناو چوارچێوه‌یه‌کی سـیاسی که‌ ده‌بێت به‌ شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه‌ چاره‌سه‌ربکرێت.

هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان کردووه‌ و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
حه‌سه‌ن کایه‌، نووسه‌ر و سه‌رۆکی پـێشـووی ئنسـتـتیوتی کوردی له‌ ئسـته‌نبوڵ.
محه‌مه‌د سـانری، نووسه‌ری کورد له‌ ئسـته‌نبوڵ.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه‌.