ئه‌حمه‌د شه‌به‌ک پـشـتیوانی له‌ دانانی هێزێـکی هاوبه‌ش له‌ سه‌رسـنووری نێوان عێراق و سـوریا ده‌کات

پاش ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و سـوریا، داویه‌ک له‌ ناو پارێزگای موسـڵدا هاتۆته‌ ئاراوه‌، ئه‌ویش پـێـکهێنانی هێزێـکی هاوبه‌ش بۆ پاراسـتنی سـنووره‌کانی نێوان عێراق و سـوریا له‌ پارێزگای موسڵ.

ئه‌حمه‌د شه‌به‌ک نوێنه‌ری پارێزگای موسڵ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ده‌بوایه‌ ئه‌م کاره‌ پـێش چه‌ند سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر بکرایه‌، چونکه‌ زۆربه‌ی تێرۆریسـتان له‌ سـنووری پارێزگای موسڵه‌وه‌ خۆیان به‌ عێراقدا ده‌که‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه‌.