دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت سوریا ده‌یه‌وێت خۆی مه‌سه‌له‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا دوربخاته‌وه‌

وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـوریا له‌ لێـدوانێـکدا زۆر به‌ توندی ئه‌و داوایه‌ی عێراقی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ تیایدا داوای کردبوو لیژنه‌یه‌ک پـێـکبهێنرێت بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی مانگی ڕابردووی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و دارایی له‌ به‌غدا.

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت سوریا ده‌یه‌وێت به‌و قسانه‌ له‌ ڕاسـتیـیه‌کان ڕابکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:37 خوله‌كه‌.