ڕاپـۆرتێـک له ڕۆژنامه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه به کۆمه‌ڵه بوختانێـکی کردووه له سـاخته‌کاری گه‌وره له ده‌نگه‌کاندا بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای بۆ ئه‌وه‌ی ههڵـببژێردرێتهوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری کاربه‌ده‌سـتانی ئاشـکرانه‌کراوی ئه‌فغانی و ڕۆژئاواوه ده‌ڵێت لایه‌نگرانی کارزای فره‌تر له 800 بنکه‌ی ده‌نگدانی سـاخته‌یان دروسـتکردبوو که سه‌دان هه‌زار ده‌نگی سـاخته‌یان پـێـکهێنابوو.
نیویۆرک تایمز ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگانه له هه‌ندێـک بنکه‌دا بۆ کارزای ژمێردراون 10 به‌رامبه‌ر به‌وه بووه که ڕاسـتیدا ده‌نگه‌کاندا بووه.
کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ده‌نگدان له نزیکه‌ی 500 له بنکه‌کانی ده‌نگدانه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا په‌سه‌ند نه‌کراون به هۆی بوختانه‌کانی سـاختهکاریـیهکی به‌رفراون.
به‌شـێـک له هه‌ڵـبژاردنه‌کان وا پـیشـان ده‌دات کارزای 48.6 % ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا 31.7 % ده‌نگه‌کان. ئاماره‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی 75 % ژماردنی ده‌نگه‌کانی وڵاته‌که‌دا بووه.