دادگایه‌کی به‌ریتانیا 3 که‌س به‌ هه‌وڵی کوشـتنی هه‌زاران که‌س گوناهبار ده‌کات

دادگایه‌کی له‌نده‌ن 3 هاوڵاتی به‌ریتانی به‌ پـیلان‌گێڕان بۆ کوشـتنی هه‌زاران که‌سی سڤیل گوناهبارکردووه‌ که‌ بڕیاربووه‌ له‌ ڕێی به‌کارهێنانی که‌ره‌سـته‌ی شلی ته‌قینه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ له‌ گه‌شـته‌ ئاسـمانیـیه‌کانیاندا له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری ئۆقیانووسی ئه‌تله‌نتیـک بته‌قێنـنه‌وه‌.

دادگا که‌سی یه‌که‌می ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ ئه‌حمه‌د عه‌لی و ئه‌سه‌د سه‌روه‌ر و ته‌نویر حسێنی به‌ گوناهبار دانا بۆ ئه‌و پـیلانه‌ی له‌ سـاڵی 2006 دا هه‌یان بوو، که‌ به‌ نهێنی بردنی ئه‌و که‌ره‌سـته‌ شـلانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ بۆ ناو فڕۆکه‌که‌ له‌ شـێوه‌ی سارده‌مه‌نیدا تیایدا بووه‌.