کاربه‌ده‌سـتان له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک به لۆریـیه‌کی بۆمبکراو خۆی به بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له کابولدا داوه، 3 مه‌ده‌نی کوشتوون و 6 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێـتی ته‌قینه‌وه‌که‌ی وهئهسـتۆ گرتووه که سه‌ربازێـکی نێونه‌ته‌وه‌یـیش تێدا بریندار بووه.
فڕۆکه‌خانه‌که له لایه‌ن که‌سـانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی بیانی له وڵات‌دا که‌ڵـکی لێـوهردهگیرێت. ته‌قینه‌وه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌ی به‌شـی له‌شـکری ته‌قیوه‌ته‌وه.
یاخیبووانی تاڵیبان مانگی ڕابردوو فڕۆکه‌خانه‌که‌یان به موشـهکان وه‌به‌ر هێرشـان دا له کاتێـکدا هه‌ڵـمه‌تی توندوتیژیـیان زیاتر کرد پـێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له وڵات‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
له هه‌مان کاتدا هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌ری ناتۆ له ئه‌فغانسـتان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشـتووه که مه‌ده‌نیش له نێو کوژراو و برینداره‌کانی هێرشی ئاسـمانی له ڕۆژی شه‌ممه له هه‌رێمی باکوری کوندوزدا بوونه.
هێرشه ئاسـمانیـیه‌که له لایه‌ن کۆمانداری ئهڵمانیـیهوه ده‌سـتوری بۆ درا بۆ سه‌ر میلیشـیاکانی تاڵیبان به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ئیدیعا ده‌که‌ن گه‌لێـک مه‌ده‌نیش تێدا کوژراون.