له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 4 سه‌ربازی وڵاته‌که‌یان به بۆمبی لاڕێ له باکوری عێراق و باشوری به‌غدا کوژراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه 3 سه‌ربازیان له باکوری عێراقدا کوژراون و هه‌روه‌ها یه‌کێـکی دیکه‌شیان له به‌غدای پایته‌خت. به‌ڵام به وردی شـوێنی ته‌قینه‌وه‌کانی ئاشـکرا نه‌کرد.
له لایه‌کی دیکه پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ له نزیـک شـاری که‌رکوک بهێوهبهرێـکی پـۆلیس و 6 پـۆلیس کوژراون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:46 خوله‌كه.