وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕایگه‌یاند پـێویسـته هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا له جیهانی عه‌ره‌بیدا توانای له‌شـکری پـته‌و بکه‌ن بۆ لادانی ئێران له به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی.
له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه به‌ڕێز گه‌یتس گوتی هێشـتا ئه‌مه‌ریکا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که گوشـاری دیپـلۆماتی و ئابووری ده‌شێت بـبێت به مایه‌ی ڕێباز گۆڕین له ئێران‌دا، به‌ڵام ناوبراو گوتیشی یه‌کێـک له ڕێـگه‌چاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ڕێبازه‌کانی سه‌باره‌ت به بابه‌تی ناوه‌کی بگۆڕێت، ئه‌وه‌یه بڕوا به ئێران بهێنرێت که به‌ده‌سـهێنانی چه‌کی ناوه‌کی ئاسـیـشیـیان ده‌خاته مه‌ترسـیـیه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی پـته‌وی بکات.
به‌ڕێز گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له به‌رنامه ناوهکیـیهکهیدا ئه‌وا ڕه‌نگه پـێشـبڕکێـیه‌کی ناوه‌کی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که‌دا ده‌سـتپـێـبکات.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد گوتبووی وڵاته‌که‌ی دانوسـتاندن له‌سه‌ر مافی خۆی ناکات بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی.