ڕۆژی شه‌ممه سه‌رچاوه ئاسایشیـیه‌کانی عێراقی ڕایانگه‌یاند له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێـکی مینڕێژکراو 3 هاوڵاتی کوژران و زیاتر له 35 برینداری لێـکه‌وته‌وه.
شایانی باسه ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که له نزیـک وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقیدا بوو که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی باب ئه‌لموعه‌زه‌می باکوری به‌غدا و له گه‌راجێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلدا ته‌قیـیه‌وه که سه‌رجه‌م قوربانیـیه‌کانی هاوڵاتی بوون بۆ کاروباری ڕۆژانه ڕوویان کردبووه ئه‌م شـوێنه.
جێـگه‌ی ئاماژه‌یه له هه‌مان شـوێندا مه‌زارگه‌یه‌کی شیعی لێـیه و به یه‌کێـک له سه‌فیره‌کانی ئیمام مه‌هدی ناسـراوه بۆمبێـکی مینڕێژکراو تیایدا ته‌قیـیه‌وه و یه‌کێـک له پاسه‌وانه‌کانی مه‌زارگه‌که برینداربوو. و له کاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی نوێژخوێنانی نیوه‌ڕۆدا له هه‌مان مه‌زارگه، بۆمبێـکی تر ته‌قیـیه‌وه و 8 برینداری تری لێـکه‌وته‌وه.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه ناوچه‌ی باب ئه‌لموعه‌زه‌م که هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی عێراقی و شـاری پـزیشـکی که له حه‌وت نه‌خۆشـخانه پـێـکهاتووه و باره‌گایه‌کی فه‌رمانده‌ی 11 ی سـوپای عێراقی لێـیه و به ناوچه‌یه‌کی سـتراتیژی و قه‌ره‌باڵغ ناوزه‌د ده‌کرێت له به‌غدای پایته‌ختی عێراق. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین کاری تیرۆریسـتی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.