دکتۆر کامه‌ران به‌رواری سه‌ردانی شـاندی ده‌ته‌په‌ بۆ هه‌رێمی کوردسـتان به‌رز ده‌نرخێنێت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ شـاندێـکی پارتی کۆمه‌ڵی دیموکراتی (ده‌ته‌په‌) به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارته‌که‌ گه‌یشـتنه‌ شـاری سلێمانی و له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان پـێشـوازیـیان لێـکرا.

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆسـتای زانکۆی دهۆک له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ هه‌نگاوێـکی باشه‌ له‌ په‌یوه‌ندی سـیاسی نێو کورددا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:38 خوله‌كه‌.