گوته‌بێژی په‌نتاگۆن جێف مۆڕێڵ ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانکاریـیه باشـتر ده‌بێت بۆ پاراسـتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ئه‌وروپا له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی هێرشێـکی موشه‌کی مه‌ودا کورت و یاخود ناوه‌ندی ئێرانه‌وه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا بۆی ڕوونبۆته‌وه که‌وا ئێران که‌متر جه‌ختی له‌سه‌ر دروسـتکردنی موشه‌کی مه‌ودا دور هاوێژ داناوه.
زووتریش سه‌رۆک وه‌زیرانی کۆماری چیـک یان فیشه‌ر گوتبووی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـێیڕاگهیاندبوو که‌وا واشـنتن سیسـتمی موشه‌کی به‌رگری پـێشـنیارکراو له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا دانانێت.
به‌ڕێز فیشه‌ر گوتی به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له دره‌نگانێـکی دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا بڕیاره‌که‌ی پـێڕاگهیاندبوو.
ڕۆژنامه‌ی The Wall Street Journal له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا بڵاویکرده‌وه که‌وا به‌ڕێز ئۆباما به نیازه بونیادکردنی سـیسـتمی ڕادار له کۆماری چیک و بنکه‌ی دژه موشـه‌کی له پـۆڵه‌ندا ههڵـبوهشێنێتهوه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رزیش له‌سه‌ر زاری کاربه‌ده‌سـته پـۆڵونیـیهکان بڵاویکرده‌وه که هه‌واڵێـکی هه‌مه چهشـنهیان له ئه‌مه‌ریکاوه به‌ده‌ست گه‌یشـتووه.
جێی وتنه سـیسـتمی موشه‌کی به‌رگری سه‌ره‌تا له لایه‌ن سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوشه‌وه پـێشـنیازکرابوو که ده‌یگوت هه‌رێمه‌که له دژ ئه‌گه‌ری هێرشی موشه‌کی له ئێرانه‌وه ده‌پارێزێت، هه‌رچه‌ندێـکه ژه‌نه‌ڕاڵی مارینز جه‌یمس کارتوێت جێـگری سه‌رۆکی سـتوونه له‌شکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م دوایـیه‌دا گوتی ئه‌مه‌ریکا زۆر ڕه‌وی کردبوو له مه‌ودای نزیـکبوونهوهی ئێران له ته‌واوی بونیادکردنی سـیستمی موشـه‌کی بالیسـتیـیهوه.